بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە سەرکەوتوویی ئاگرێکیان کوژاندەوە کە لە بازاڕی بازرگانی تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەرگیراوە، تیادا هاتووە: "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرێک بکەن کە لە ناو دوکانەکانی خواردن لە بازاڕی تکریت لە شەقامی ئەلبەشا لە پارێزگای سەلاحەدین کەوتبویەوە.
وتیشی: "حەوت یەکەی ئاگرکوژێنەوە لە چەند تەوەرێکەوە ڕووداوەکەیان کۆنترۆڵکرد و ڕێگرییان لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە کرد کە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ بازاڕی بازرگانی ئەو شارە ھەبوو ، ھاوکات ئاگرەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و تەنھا زیانی ماددی نەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لێکۆڵینەوەیەک کراوە بۆ ئەوەی سەرەتای هۆکارەکانی ئاگرەکە دیاری بکرێت"
(دروستكراوی عێراق)، پاڵپشتی حكومەت پیشەسازییەكانی دەرمانی عێراق دەخاتە پێشەوە