کوژاندنەوەی ئاگرێک لە گەڕەکی کەڕڕادە لەبەغداد

ناوخۆ
  • 22-07-2022, 10:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ئاگرێکیان لە گەڕەکی کەڕڕادە کۆنتڕۆڵ کرد.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی بەرگری شارستانی
    توانیان ئاگرێک بکوژێننەوە لەناو کۆگەیەکی کەلوپەلی کارەبایی کە ڕووبەرەکەی 300 مەتربوو لە گەڕەکی کەڕڕادە لەشاری بەغدا کەلە بەیانی زووەوە ئاگرەکەی لێکەوتبووەوەو ئاگرەکە بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتی  بەرگری شارشتانی لیوا کازم سەلمان بوهان کۆنتڕۆڵ کرا.
    وتیشی کە تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە گەمارۆبدەن ونەیەڵن تەشەنە بسێنێت، وتیشی پاش کوژاندنەوەی ئاگرەکە شارەزای بەڵگەکانی تاوان بانگ کران بۆ ئەوەی لەهۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە بکۆڵنەوە.