هاوکاری هاوبەشی گەشتیاری نێوان عێراق و پاکستان تاوتوێدەکرێت

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 19:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لە عێراق ، لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی گەشتیاریی لە نێوان عێراق و پاکستانی راگەیاند.
     دەسەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە، " لە بەغدا" ئەحمەد ئەمجەد عەلی" باڵیۆزی پاکستان لە عێراق، پێشوازییان لەدەستەی کارگێری کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتیاری عێراق کردوە ،تاوتوێی هاوکارییە هاوبەشەکانی گەشتیاری لەبارەی كاری لیژنەكان بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی گەشتوگوزار لە عێراقدا کردوە . 
    بەیاننامەکە لە زاری باڵیۆزەکەوە هاتووە" باسیان لەوھۆکارانە کردوە کە پلان و گەشەپێدانەوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کاری کەرتی گەشتیاری و بازاڕی کاری هاوبەشی نێوان عێراق و پاکستان و هەموو وڵاتانی جیهان و دروستکردنی هاوکاریی هاوبەشی گەشتیاری لەنێوان کەرتی تایبەتی عێراق وپاکستانی.
     بەپێی بەیاننامەكە لای خۆشیەوە" حەیدەر عامر دوجەیلی" سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزار لە عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كارەكان ببینێت، و ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە هاوکاربن ، بە ئامانجی پەرەپێدان و ڕێکخستنی کاری گەشتیاری، و ڕێکخستنی هاتنی گەشتیاران و سەردانکەران لە پاکستانەوە، و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پڕۆژەکانی گەشتیاری عێراق و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کەرتەکە و ، پشتگیریکردنی کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار، و هەڵگرتنی ئاستەنگەکان بۆ ئەو کۆمپانیاکانەی کە مۆڵەتیان پێدراوە و پەسەندکراون لە بواری گەشتیاری ئایینیدا.