عێراق ... هەنگاونان بەرەو بەهێزكردنی بازاڕی كاری گەشتیاری

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزاری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، هەنگاوەكانی بەرەو ڕێككەوتن بۆ بەهێزكردنی بازاڕی كاری گەشتیاری ڕاگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی كۆمەڵەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: بەشی عێراقی بە فەرمی لە پێشانگای بازاڕی گەشتی عەرەبی لە دوبەی كرایەوە و ئاشكراشیكرد: ئەو پێشانگایە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار - دەستەی گەشتیاری عێراق كرایەوە و لەلایەن كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشت و گوزاری عێراقەوە سەرپەرشتی و جێبەجێ كراوە.
    راشیگەیاند: پێشانگاكە بەبەشداری كۆمپانیا گەشتیارییەكانی عێراق و هۆتێلەكانی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەچوو.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، حەیدەر عامر دوجەیلی سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی گەشت و گوزاری عێراق ڕایگەیاندوە: پێشانگای بازاڕی گەشتی عەرەبی پێشانگایەكی گرنگی عەرەبی و نێودەوڵەتیە كە چەندین كۆمپانیا و ڕێكخراوی تایبەت بە كاری گەشتیاری لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە بەشداری تێدا دەكەن، وتیشی: هەنگاونراوە بەرەو ڕێككەوتن بۆ بەهێزكردنی بازاڕی كاری گەشتیاری عێراقی.