سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆری راگەیاندنی عێراقی و وەزیری پەروەردە تاوتوێی پرسی ھاوبەش دەکەن

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 19:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "جەعفەر وەنان" سەرۆکی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق، لەگەڵ "عەلی دلێمی" وەزیری پەروەردە، شێوازەکانی کارکردنی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
     وە دەستەی ئەمینداریەتی تۆر ، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە، "وەنان" لە بارەگای وەزارەتی پەروەردە چاوی "دلێمی" كەوتووە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لەوە كردۆتەوە كە دۆخی خوێندنگەكان و پرۆسەی خوێندن پێوسیتە زۆرترین گرینگی پێبدرێت ، ھەروەک دەبێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەوتی پرۆسەی پەروەردە شۆرشێکی زانستی ئەنجامبدرێت. 
     بەپێی بەیاننامەکە ئەو دوو لایەنە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە 
    چاپکردنی کتێب لە چاپەمەنی نیشتمانیدا دەستکەوتێکی گرنگە ،دوای ئەوەی ئەم مەلەفە بەشێک بووە لە پرۆسەی گەندەڵی لە وڵاتدا، هەروەها تەئکید لە گەشەپێدانی مامۆستان و بە مۆدێرنکردنی تواناکانیان کرایەوە لە قۆناغی داهاتوودا و ھەروەھا بنیاتنانی کەس و کۆمەڵگا کە سەرچاوەی لە مامۆستا و قوتابخانەوە دەست پێدەکات.