دەسپاکی بەیاننامەیەک دەربارەی پارەدزراوەکانی دەستەی باج دەردەکات

ناوخۆ
  • 18-10-2022, 14:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی دەرکرد دەربارەی پارەدزراوەکانی دەستەی باج.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و یانەکانی فەیسبووک لێدوانی چەند کەسانێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە دەربارەی ئەو پارە دزراوانە.
    وتیشی کە دەسپاکی لەئەرکەکانیدا پشت دەبەستێت بە یاسای 30ی ساڵی 2011 ی هەموارکراو کە تایبەتە بەلێکۆڵینەوە لە گەندەڵیەکان بەبێ فەرامۆشکردنی هیچ زانیاریەک، وتیشی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی گەیشتوون ڕەوانەی دادگایانی کردووە ئەویش پاش تۆمارکردنیان وەک هەواڵ و پێشکەشکردنیان بۆ دەستەی دەسپاکی و سەرجەم ژمێرەبانکەکانیشی ڕاگیراون کە پەیوەندیان بەچەکەکانەوە هەیە هەروەها وتەکانی بەڕێوەبەرەکانی لقی بانکی ڕافیدەین تۆمارکراون کە پارەدزراوەکانیان ڕادەست کردووە و لێژنەیەکیش پێکهێنراوە لەنێوان دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتی باجدان وبانکی ڕافیدەین.
    ئەوەشی ڕوونکردەوە کە هەموودەرەنجامێکی
    لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکات