وەزارەتی پەروەردەی عێراق کاتی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی ئەمادەیی پەروەردەی بەغدا دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 17:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە، کاتی تاقیکردنەوەی قوتابیانی ئامادەیی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی بەغدا دیاریکرد.
     وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، رایگەیاندوە "کە لیژنەی هەمیشەیی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە کاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2022 دیاریکردووە، وەک وادەی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 بۆ قوتابیانی ئامادەیی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە بەتەنھا بۆ شاری بەغدا . 
     لەکۆتایی بەیاننامەکە وەزارەت ھیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ قوتابیان دەخوازێت .