ئەعرەجی جەخت لە گرنگی ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی تیرۆریستانی زیندانەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكاتەوە

سیاسی
  • 12-10-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی ڕێگریكردن لە ئیستغلالكلادنی تیرۆریستانی زیندانەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا جێسیكا سفاردسترۆم.
    لە دیدارێكدا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و بەردەوامی هاوكاری و هاوبەشی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرا.
    ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوامە لە راوەدوونانی گروپە تیرۆریستییەكان تا دوورخستنەوەیان، و  ئاماژەی بەوەدا: بەرەنگاربونەوەی گێچەڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەولەویەتیە بۆ دەزگا ئەمنییەكان.
    جەختیشی لە  گرنگی ڕێگریكردن لە تیرۆریستانی زیندانەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا وەكردەوە.
    وتیشی: پێویستە كۆنتڕۆڵی سنوورەكان و هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامی هەبێت بۆ وەستاندنی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوید پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق بەڕۆڵی خۆی لەئەركی ڕاوێژكاری یەكێتی ئەوروپاو ڕێكخراوە مرۆییەكاندا دوپاتكردەوە، وتی:  لەسەر پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق دەكەن.