لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمان دەربارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کوردستان کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 11-10-2022, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوە دەربارەی هێرشەکانی سەر کوردستان گرێدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان محسن مندلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانیی کرد بەئامادەبوونی فوادحسین و کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەت. بەیاننامەکە وتی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر هەرێم کرا.