لە پارێزگای ئەنبار تیرۆریستێکی داعش کوژرا و بازرگانێکی مادە هۆشبەریش دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 26-09-2022, 21:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند" کە ھێزەکانیان توانیویانە تیرۆریستێکی داعش بکوژن و بازرگانێکی ماددە هۆشبەریشیان دەستگیرکردووە و ھاوکات دەستیشیان بەسەر بۆمب لە پارێزگای ئەنبار داگرتوە . 
     بەڕێوەبەرایەتییەكە لەبەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە"بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی فیرقەی حەوت،بە هاوكاری لەگەڵ هێزێكی لیوای 28ی فیرقەی حەوت، توانیویانە شوێنی تیرۆریستێک دیاریبکەن کە تفەنگێکی لە باکوری ناوچەی "ڕەوا" پێبوو، دوای پێکدادان لەگەڵ تیرۆرستەکە لەئەنجامدا تیرۆرستەکە کوژراو توانرا تەرمی تیرۆرستەکە لە دۆڵەکە دەربھێنرێت.
     بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە"لەلایەکی تر یەکەیەکی بەشی هەواڵگری سەربازی لەئەنجامی دانانی بۆسەیەکی توند ، بازرگانێکی ماددە هۆشبەری لە ناحیەی "عوبەیدی "لە قەزای"قائیم"دەستگیرکرد،کە (5) ھەزار لەجۆری حەبی ماددە هۆشبەری پێبووە،کە لەناو سیستەمی ساردکەرەوە حەشاریدا بوو ، دوای دەستگیرکردنیشی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
    ھەر لەدرێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە " بەپێ زانیاری ھەواڵگری پێشوەختە و دروست لە بەشی ھەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی حەوت، بە ھاوکاری لەگەڵ بەشی ھەواڵگری فەوجی ٢ و لیوای ٣٠ی پیادە، دوو ئامێری تەقینەوە لە شێوەی جێلکانەکانی 5 لیتری دەستی بەسەردا گیرا ، کە پاش دەستبەسەرداگرتنی مادەکان لە شوێنی ڕووداوەکە دەرهێنران و بە هەوڵی ئەندازیاری تەقێنرانەوە.