ئاژانسی هەواڵگری هێنانی 35 کغم مادەی هۆشبەر پووچەڵ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 20-09-2022, 11:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پووچەڵکردنەوەی هێنانی 35کغم مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی ئاژانسەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئاژانسی هەواڵگری لەوەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ پووچەڵکرنەوەی 
    بەقاچاخهێنانی مادەهۆشبەرەکان، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانیداتوانی دەست بەسەر35 کغم و900 گرام مادەی هۆشبەردا بگرێت ەلەناوبۆڕی ئەلەمنیۆم دانرابوون و خرابوونە سربارهەڵگرێکەوە لەپارێزگای سلێمانی، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەسگیرکراوەو مادەکانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون وڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە وەردەگیرێت.