وەزارەتی داد : هەرزەکارانی تۆمەتبار بەمادەی هۆشبەر سێ هەندە زیادیان کردووە.

ئەمنی
  • 16-06-2022, 16:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA امنە السلامی
    وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە هەرزەکارانی تۆمەتبار بەماددەهۆشبەرەکان لەماوەی پێنج مانگدا زیادیان کردووە.
    بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاکسازی هەرزەکاران کامل امین 
    بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دیاردەی زۆربوونی ئەوانەی مادەهۆشبەرەکان مایەی ناڕەحەتیە.
    وتیشی ئامارەکانی پەیوەست بەهەرزەکارانەوە لەساڵی پێشوو لەسی تۆمەتباری تێنەپەڕاندوە،بەڵام ژمارەیان ئێستا گەیوەتە 90 کەس هەروەها یاسای ژمارە 50 ی ساڵی 2017 دەڵێت ئەو هەرزانەی کە خۆیان ڕادەست دەکەن حوکم نادرێن.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە هەرکەسێک ئالودەی مادەی هۆشبەربێت پێویستە کەسوکاری بینێرنە بنکە تەندروستیەکان .
    جەختیشی لەوەکرەوە کە بازرگانان ئالودەبوان دەقوزنەوە بۆیە سێ ملیۆن دینار پێبژاردنیان بۆ دەکرێت و بەگرنگیشی زانی کە هۆشیاری پێویست بە هاووڵاتیان بدرێت لەمبارەیەوە.
    وتیشی ئەم حاڵەتە پێویستەلەلایەن کەسوکارهەرزەکانەوە جارەسەربکرێت.
    هەروەها وتی هەرزەکان پاش کۆتاییهاتنی زیندانکردنیان حەواڵەی بنکەتەندروستیەکان دەکرێن کەتایبەتن بە چارەسەرکردنی ئالودەبوان کەسەربە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتین تاکو ڕاهێنانیان بۆ بکرێت وفێری پیشەکان بکرێن و ئامۆژگاری وڕانمایی پێویستیان بۆ بکرێت.
    وتیشی یەکێک لە هۆکارەکانی ئالودەبون هەژاری و نەچونە بۆ قوتابخانە.
    هەروەها هاشم وتی کە پێوستەسنورەکان زیاتر کۆنتڕۆڵ بکرێن
    تاکو لەوەزیاتر مادەهۆشبەرەکان 
    دزەیان پێنەکرێن و وەزارەتی ناوخۆش بەردەوامە لە بەرەنگاربونەوەی مادەهۆشبەرەکان.