لەرۆژی دووەمیدا پێشانگای كتێبی نێودەوڵەتی لە بەغداد قەڕەباڵغییەكی زۆری بەخۆوە بینی

  • 30-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع پێشانگای كتێبی نێودەوڵەتی لە بەغداد لە رۆژی دووەمیدا قەڕەباڵغییەكی زۆری بەخۆوە بینی و چەندین چالاكی نمایشكران، لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: لەو پێشانگایەدا كە نزیكەی 600 دەزگای بڵاوكردنەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن، چەندین ناونیشانی كتێب و پرسی خستەروو كە بەلای هاوڵاتیانەوە بایەخدارن، وتیشی ئەوەی پێشنگای ئەمساڵ جیادەكاتەوە ئەوەیە چەندین ناونیشانی نوێی تێدا لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و جیهانییەوە نمایشكراون، ئەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد لەو وڵاتانی تری عەرەبی جیادەكاتەوە ئەوەیە كە هیچ سانسۆرێك لەسەر هیچ جۆرە كتێبێك نییە.