وەزارەتی گواستنەوە: ژمارەی گەشتەكان بە ئاسمانی عێراقدا زیادیانكردوە

  • 29-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی گواستنەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند ئاسمانی عێراق گەشتی زیاتری فرۆكەكانی لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2018 بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێك ژمارەی گەشتە مەدەنییەكان گەیشتوەتە (34594) گەشت. لای خۆیەوە عەباس عەمران موسا بریكاری وەزارەتی گواستنەوە و سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی رایگەیاند: زیادبوونی گەشتەكان دوای سەقامگیری ئەمنی و سەركەوتنەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دێت بەسەر تیرۆریستانی داعش. وتیشی زیادبوونی ژمارەی گەشتەكان داهاتێكی زۆر بۆ عێراق بەدیدێنێت، ماوەی گەشتەكان و وزەی بەكارهاتووش بۆ كۆمپانیا جیهانییەكان كەمدەكاتەوە.