كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەرەشەی سەندنەوەی متمانە و رەوانەكردنیان بۆ دادگا لەو كاندیدانە دەكات كە كارتی دەنگدەران

  • 29-03-2018, 00:00
  • +A -A

    دەكڕنەوە بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ پێنج شەممە، بڕیاریدا بە فەرمی متمانە لەهەر كاندیدێك بسەنێتەوە كە بیەوێت بە شێوەیەكی نایاسایی كارتی دەنگدەران بەدەستبهێنێت لەگەڵ رەوانەكردنی بۆ دادگا بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە دژی بگیرێتەبەر. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: " بۆ پاراستنی پاك و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن چەند بریارێكی دەركرد لە نێویاندا بە فەرمی متمانە لەهەر كاندیدێك یان هاوپەیمانێتیەك بسەنێتەوە كە بە بەڵگەوە بسەلمێنرێت هەوڵی دابێت بە شێوەیەكی نایاسایی كارتی دەنگدەران بەدەستبهێنێت لەگەڵ رەوانەكردنی بۆ دادگا تا رێوشوێنی یاسایی دەرحەقی بگیرێتەبەر". كۆمسیۆن دەشڵێت " سزای هەر فەرمانبەرێك یان فەرمانبەری سەر بە كۆمسیۆن دەدرێت لە نێوشویاندا فەرمانبەرانی بنكەكانی دەنگدان بە دەركردنیان لە كارەكانیان لە كاتێكدا سەلمێنرا هاوكار بوون لەگەڵ هەر لایەنێك بۆ بەدەستهێنانی كارتی دەنگدەران بە شێوەیەكی نایاسایی، دواتریش رەوانەی دادگا دەكرێن".