غانمی: ڕێگە بەهیچ گێرەشێوێنیەک نادەین مەراسیمی چلە تێکبدات

ئەمنی
  • 4-09-2022, 01:01
  • +A -A

    بەغداد/INA حسن فواز
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕێگا نادرێت کەس یادی چلە تێکبدات، وتیشی کە خزمەتگوزایەکانی چلە باشتر دەکرێت لەلایەن وەزارەتەکانەوە
    هەروەها غانمی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کۆوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا تایبەت بە یادی چلەی ئیمامی حوسەین بۆ هاوتاکردنی پلانی ئەمنی لەگەڵ پلانی خزمەتگوزاری بەئامادەبوونی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
    وتیشی کە هەمووان دەزانن کە پلانی ئەمنی بەبێ پلانی پاڵپشت لەلایەن وەزارەتەکانەوە سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت.
    وتیشی کە هەماهەنگی لەئارادایە لەنێوان جومگەکانی خزمەتگوزاری کە پێشوەخت ئامادەگی بۆکراوە.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دەروازەسنووریەکان وڕێگاکانی سەردانیکاران کراوە بۆگەیشتن بەشاری کەربەلا بەهەمان شێوەش باس لەڕێگای ئاسمانیش کراو بەرپرسیارێتیەکانیش دیاریکران.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆبوونەوەکە دواکۆبوونەوەنابێت بەڵکو چەندکۆبوونەوەیەکی دی ئەنجام دەدرێن.