حەشدی شەعبی : نابینە لایەنێک لەقەیرانەکەی ئێستا

ئەمنی
  • 23-08-2022, 21:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەنابێتە بەشێک لەقەیرانەکان.
    حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی ئەم یادەپیرۆزەدا کە چلەی ئیمامی حوسەین نزیک بووەتەوە کە بەشداری لەپاراستنی ئەمنیەتی یادەکە دەکەین مکووڕین لەسەرتێوەنەگلان لە قەیرانەکە .
    وتیشی کە حەشدی شەعبی لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات وبەنیگەرانیەوە دەڕوانێتە کێشەی گەمارۆدانی ئەنجومەنی دادوەری.
    هەروەها حەشد لەبەیاننامەکەدا فەرماندەکانی حەشدی پابەند کرد کە ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن ونەچنە ناو قەیرانە سیاسیەکەوە.ڕوونیشی کردەوە کە بەڵێن دەدەین بە گەلی عێڕاق کەبەرگری لە ئاسایشی
    وڵات دەکەین شانبەشانی هێزەئەمنیەکان بۆزامن کردنی ئایندەیەکی دیموکراسی لەژێر سایەی دەستووردا.