سەید سەدر داوایەکی تری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری کرد

سیاسی
  • 10-08-2022, 16:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، داوای لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
     کرد، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بدات.
    سەید سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسى ھەواڵى عێراق (INA) وەریگرتوە ، ڕایگەیاندووە" لەوانەیە وابلێن ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی خۆی، نەخێر، کوتلە ھەیە پابەندە بە پشک و بەردەوامبوون لە گەندەڵی و ملکەچی داواکاری خەڵک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نابێت. 
     سەید سەدر ئاماژە بەوەشدەکات کە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ سنوردار نییه‌، له‌وه‌شه‌وه‌ قسه‌كانم ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه‌ ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی رێگاکەیان ڕاست بكه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوای تەواوبوونی وادە دەستوورییەکان بۆ پەرلەمان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانێک بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی یان سەربەخۆ کە دووربێت لە ڕووخساری کۆن و بێ هیوایی و گەندەڵی .
    سەید سەدر لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بەڵێ من قسەکانم ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکەم، کە هێشتا هیوامان پێی ھەیە ، سەرەڕای ئەو فشارە سیاسی و ئەمنیانەی کە تووشی دەبێت و لێرە و لەوێ دزە دەکات، بۆیە پێویستە دوای ئەو پێشێلکارییە دەستوورییانە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە .
    سەید سەدر داواش دەکات کە بڕیارەکە لەماوەیە یەک ھەفتە بدرێت ، ھەروەک بە سوپاسەوە داوا لە سەرۆکی کۆمار دەکات بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چەند مەرجێک کە دواتر ڕایدەگەیەنێت.
    سەید سەدر دەشلێت لەو ماوەیەدا شۆڕشگێڕان بەردەوام دەبن لە دانیشتنەکانیان و بەردەوامیدان بەشۆرش ، خوای گەورە بە باشترین پاداشتیان بداتەوە.
     ھەروەھا سەید سەدر داوا لە هەموو لایەنگر و ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکانی پەرلەمان و خۆپیشاندەران دەکات لە ڕێگەی یاسایی و ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتی نارەزایەتیەکان دەکات، داوای فەرمی یاسایی لە دادگای فیدراڵی تۆمار بکەن و پێشکەشی دەسەڵاتی دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بکەن کە لە فشارەکان ناترسێت، دڵنیام زۆرێک لە دادوەرەکان لەگەڵ خەڵکن و لەگەڵ چاکسازیدان .
    خودا بەخشەری سەرکەوتنە.