حەلبوسی: تا ئێستا بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەخراوەتەڕوو

سیاسی
  • 13-06-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان دووپاتیکردەوە کە بوونی ڕەوتی سەدری لە پرۆسەی سیاسیدا گرنگە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەخراوەتەڕوو.
     "حەلبوسی " لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی "عەبدولکەریم ئەلدەغمی " لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی کردوە رایگەیاند، "ئاڵنگاری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی هەیە کە پێویستی بەھەماھەنگی و کۆدەنگی ھەیە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەیان.
     راشیگەیاند کە "هاوکاری سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر، پێویستە ، جگە لەوەش، هاوکاری دوو قۆڵی پێویستی بە هەنگاوی کردەیی هەیە لە زۆرێک لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە پەیوەندی کارەبایی، هاوکاری پیشەسازی و ئابووری.
    سەبارەت بە هێڵی بۆری نەوت لە بەسڕە بۆ عەقەبە.
     حەلبوسی وتی "ئێمە وەک دەسەڵاتێکی یاسادانان پشتگیری لە حکومەتی عێراق دەکەین، بۆ ئاسانکاری بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی کە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکەنەوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق و ئوردن درووستبکات ، 
    ووتیشی"ئاڵنگارییەکانی داهاتوو تەحەددیاتی ئابوورین،و پێویستی بە ئاستی بیرکردنەوەی بەرزتر دەبێت لەوەی پێشتر هەبوو، و دەبێت بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و هەنگاوی پراکتیکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی جیهانی بنرێت. 
     "مەحەمەد حەلبوسی " جەختی لە "گرنگیی ئەو ئاڵوگۆڕیانە کردەوە کە کاریگەریان لەسەر زانیاری یەکە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئوردن کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانە تیرۆریستییەکان"
    ھەورەک ئاماژەی بەوەشدا کە "بەیەکەوە بەردەوام دەبین بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانمان لە بەرێوەچوونی کۆڕبەندەکانی نێودەوڵەتی ناوچەیی و عەرەبی و ئیسلامی. 
     سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدریش ، ئەلحەلبوسی رایگەیاند، "كاریگەری سیاسی هەیە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی رەوتی سەدری، كە زۆرترین ژمارەی كورسیان لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە ، بۆیە بوونی رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسیدا زۆر گرنگە. 
     "حەلبوسی " لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر یەکەم رەوت بون بڕیاریدا ببێتە قوربانی بژاردەکانی پێکهێنانی حکومەت و بەشداریکردن لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە "رێکارە یاساییەکان دوای دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدری ، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان و بەپێی میکانیزمەکانی کارکردنی پەرلەمان بەردەوام دەبێت، و بەدیلەکەش بەرزترین دەرنەچوو دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن.
     وە ئاماژەی بەوەدا کە "دیدگای جیاواز هەیە، هەندێکیان بەدوای کۆدەنگی سیاسیدا دەگەڕێن، هەندێکیشیان بۆ زۆرینە و ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دوای دەستلەکارکێشانەوەی رەوتی سەدری، شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەڕۆن.
    ھەروەک ووتیشی "رێکارە دەستوورییەکان بەردەوام دەبن ، ئەگەر ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان تەواو بکرێت، کورسییە بەتاڵەکان قەرەبوو بکرێنەوە، و گەمارۆ سیاسییەکان لاببرێن. 
     سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەلحەلبوسی ئاماژەی بەوەدا کە "ئەم بژاردەیە بژاردەیەکی دەستوورییە، هەڵبژاردنەکانی پێشووش پێشوەختە بووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا ئەم بژاردەیە نەورژێندراوە.
    جەختیشیکردەوە " هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە بەرپرسیارێتی هێزە سیاسییەکان لە ئەستۆ بگرێت تاوەکو بەرهەم و ئەدای کارکردن و هەڵسەنگاندنی لەبەردەم خەڵکدا دیار بێت .