لەشاری ئاوی نەجەف ئاگرێک کۆنترۆلکرا

ناوخۆ
  • 9-08-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، دوو تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە نەجەف ئاگرێکیان کوژاندەوە کە لە شارە ئاوییەکە کەوتەوە.
     لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رایگەیاند : "دوو تیم لە بەرگری شارستانی توانیان ئاگرێک کۆنترۆڵبکەن کە لەناو قاوەخانەی (ئۆسکار) لە شاری ئاوی نەجەف کەوتەوە. 
     پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵەکانی بەرگری شارستانی رێگربون لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بۆ دەورووبەری شوێنی ئاگرەکە.
     روونیشیکردەوە کە بەھۆی ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.