تیمەکانی شارستانی ئاگرەکەی شەقامی ڕەشید کۆنتڕۆڵ دەکەن

ئەمنی
  • 1-08-2022, 17:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند کە توانیویەتی ئاگرەکەی شەقامی ڕەشید کۆنتڕۆڵ بکات.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاسی کەوت وتی تیمەکانی
    بەرگری شارستانی توانیویەتی ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکات کە لەناو باڵاخانەیەکی بازرگانی
    کەوتەوە کە لە 11 نهۆم پێکهاتووە. پڕۆسەکەش بەسەرپەرشتی لیوا کازم سلمان بوهان بەڕێوەچوو.
    وتیشی کە تیمەکانی بەرگری شارستانی بەئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیانەوە ئامادەی شوێنەکەبوون بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کەلە نهۆمی سێیەم وچوارەم لەباڵاخانەکە کەوتەوە کۆنتڕۆڵ بکەن و خۆشبەختانە زیانی گیانیشی لێنەکەوتەوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە شارەزای بەڵگەی تاوان بانگهێشت کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش کرایەوە بۆ ڕووداوەکە.