ئاگرتنەکەی شەقامی فەلەستین کوژێنرایەوە

ناوخۆ
  • 12-06-2022, 17:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئە ئاگرەی لە شەقامی فەڵەستین 
    کەوتەوە کوژێنرایەوە.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەو ئاگرە کوژێنرایەوەکەلە باڵاخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە کەلە دوو نهۆم پێکهاتبوو کەیەکێکیان بۆ کافیتریا بەکاردەهات دەکەوێتە
    ناوچەی باب المعزم ناوبڕگەی شەقامی فەلەستین .
    ئاگرەکەش بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا کازم سلمان بوهان کوژێنرایەوە.
    بەیاننامەکە وتی کە تیمەکانی
    بەرگری شارستانی گەمارۆی ئاگرەکەیان دا و ئۆتومبیلەتایبەتەکانیش بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی بەرز بەکارهێنراکە توانرا دەرەنجام 
    ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت بەبێ هیچ زیانێکی گیانی .
    هەروەها وتی کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و شارەزای تاوانناسیش بانگکراوە بۆ کۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئەم ئاگرە.