1273حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق تۆمار کرا

ناوخۆ
  • 30-07-2022, 16:41
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە ، وەزارەتی تەندروستی "1273 " حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەتەواوی وڵات راگەیاند. 
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "ئەمڕۆ لەوڵات 2حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە ،ھاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشییەکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 2838حاڵەت. 
     ھەروەک بەیاننامەکە رایگەیاندوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا وەرگرتو گەیشتۆتە 296کەس.