حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق تۆمار کرا2654

ناوخۆ
  • 26-07-2022, 16:59
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ سێ شەممە ، وەزارەتی تەندروستی "2654 " حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەتەواوی وڵات راگەیاند. 
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "ئەمڕۆ لەوڵات 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە ،ھاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشییەکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 3565حاڵەت. 
     ھەروەک بەیاننامەکە رایگەیاندوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا وەرگرتو گەیشتۆتە 14577کەس.