پۆلیسی نەجەف 13 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 25-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: 13 كەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر لەو پارێزگایە دەستگیركردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند: مەفرەزەكانی بە هاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە كەسێك دەستگیربكەن كە (10) كردەوەی دزیكردنی لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە ئەنجامداوە، وتیشی (12) تۆمەتباری تریشیان بەپێی چەند مادەیەكی جیاجیا دەستگیركردووە، راشیگەیاند ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی دەزگا پەوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.