لە بەغدا چەند كەسێك بە تۆمەتی دزی و رفاندن و بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

ئەمنی
  • 18-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەبەغدا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا چەند كەسێكیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و سەرپێچی یاسایی دەستگیركردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: مەفرەزەكانیان توانیویانە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر چەند كەسێك دەستگیر بكەن، وتیشی تاوانەكان بریتین لە دزیكردن و رفاندن و بازرگانیكردن بە مرۆڤ، دەشڵێت لە كاتی دەستگیركردنیاندا لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێك مادەی بێهۆشكەردا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دوای دەستگیركردنیان ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.