ئاژانسی هەواڵگری : دەسگیرکردنی 8 تیرۆریست ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 25-07-2022, 20:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە 8 تیرۆریستی لە پارێزگاکانی عێڕاقدا دەسگیرکردووە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە ئاژانسی هەواڵگری لەوەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی 8 تیرۆریست دەستگیربکات و کۆگەیەکی تەقەمەنیش دەست بەسەردابگرێت.
    وتیشی کە بەپێی زانیاری هەواڵگری مەفرەزەکان چوار ئامانجیان پێکاوە وتوانیویەتی کە لە زاڵگەکانی غەزالیە وتاجی 
    و ابوغریب ئاشکرایان بکات وجگەلەوەش ئافرەتێکی تیرۆریست بەناوام حسین دەستگیرکرا لە ناوچەی الحەسوە لەپارێزگای بابل.
    هەروەها وتی کەئاژانسەکە تیمێکی تایبەتی بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستێک خستەگەڕ ولەعامریەی فەلوجە توانرا دەستگیر بکرێت.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام بوون ودەرەنجام توانرا کە دوو تاوانبار بگرترێن بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەپارێزگای میسان کەهەستابوون بەتەقاندنەوەی 
    خانووی ئەندامانی هێزەئەمنیەکان، هەروەها جبەخانەی تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیرا کە سەربە داعشەکان بوون لەپارێزگای سەڵاحەدین.