شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی : کوشتنی تیرۆریستێک و دەسگیرکردنی پێنج کەسی دی لە بیابانی ڕوتبە

ئەمنی
  • 8-06-2022, 19:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە کوشتنی چوار تیرۆریست دەسگیرکردنی پێنجی دیکەی ڕاگەیاند لە بیابانی ڕوتبە.
    هەروەها شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ گورزێکیان ئاڕاستەی دوژمنان کرد و دووچاری شپرزەییان کردن
    ، ئەویش پاش ئەوەی گروپێکی تیرۆریستی مەترسیداریان ئاشکراکرد لەبیابانی ڕوتبە لەئەنبار.
    وتیشی کە هەماهەنگی و هاریکاری لەم ڕووەوە کرا لەنێوان شانەی فەرماندەیی هاوبەش و فڕۆکەوانی و دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی حەشارگەکانیان ، لێرەدا فڕۆکەکانمان لەجۆری 16-Fی عێڕاقی حەشارگەکەیان کردە ئامانج ، ئاماژەشی دا کە فڕۆکەوانی سوپا دەستی کرد بە دابەزاندنی هێزی دژەتیرۆر و تەرمی تیرۆریستێکی دۆزیەوە و ئەوی دیکەشی بەبرینداری دەسگیرکرد.
    هەروەها وتی کە هێزەکانی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک تیرۆریستی دیکەش دەسگیر بکات کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و بەتەمای ڕاکردن بوون.
    هەروەها جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەدەرەنجامی زانیاری ڕاستەوە ئەنجام درا کەبووەهۆی کوژرانی یرۆریستێ کودەسگیرکردنی پێنجی دیکە، ئاماژەشی بەوەدا کە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە جۆری هەژماردەکرێت بەهەموو پێوەرێک کە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو و خێرا ئەنجام درا.