وەزارەتی تەندروستی: 2875 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراو 3 كەسیش گیانیان لەدەستدا

ناوخۆ
  • 17-07-2022, 16:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە بارودۆخی نەخۆشی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 2875 حاڵەتی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراوە، و 3606 كەسیش چاكبوونەتەوە،و ئاشكراشیكرد: 3 كەس بە كۆرۆنا لە هەموو عێراق گیانی لەدەستداوە.
    رونیشیكردەوە: ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 5047 كەس بووە.