وەزارەتی تەندروستی: 2516 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 16-07-2022, 16:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە بارودۆخی نەخۆشی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
      وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 2516 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، و 3475 كەسیش چاكبوونەتەوە، و راشیگەیاند: 4 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 388 كەس بووە.