وەزارەتی تەندروستی: 2270 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە بارودۆخی نەخۆشی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند، و دەڵێت: 2270 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوەو 3242 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 607 كەس بووە.