بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی گۆڕینەوەی هەفتانە ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 30-06-2022, 16:31
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی گۆڕینەوەی بۆ هەفتەی چوارەمی مانگی حوزەیرانی 2022 راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكدا بۆ بازاڕی بۆرسە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە بۆرسەی عێراق رێكخستووە لەماوەی هەفتەی چوارەمی مانگی حوزەیرانی 2022، پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەكشەممە 06/26/2022 تا رۆژی پێنجشەممە 06/30 /2022لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نیشاندەرەكان لە خوارەوەن :
    1 ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتە زیاتر لە (3) ملیار پشك.
    2 بەهای پشكەكانی ئەم هەفتەیە زیاتر لە (8) ملیار دینار بووە.
    3 پێوەرەكانی بازرگانی لە بازاڕدا بۆ یەكەم دانیشتنی هەفتە بە (579.08) خاڵ داخرا، هاوكات پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (574.27) داخرا بە بەدەستهێنانی كەمبوونەوەی (0.84%) لە داخستنی لە ساڵی 2019دا یەكەم دانیشتن.
    4 لەماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە (2700) گرێبەستی كڕین و فرۆشتن جێبەجێكرا لەسەر پشكی ئەو كۆمپانیایانە كە لە بازاڕدا خراونەتە بازاڕەوە.