پێوەرەکانی بازرگانی هەفتانە لە بۆرسەی عێراق

ئابوری
  • 9-06-2022, 15:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆرسەی عێراق پێوەرەکانی بازرگانی لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ راگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی بازاڕی بۆرسەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "بۆرسەی عێراق لەماوەی هەفتەی یەكەمی مانگی حوزەیرانی 2022، پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەكشەممە 5/6/2022 تا رۆژی پێنجشەممە 9/6/2022 رێکخستوە کە لەو ماوەیەدا جەند مامەڵەیەک ئەمجامدراو کە تیایدا ھاتوە :- 
     1. ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتە زیاتر لە (8) ملیار پشك.
     2. بەهای پشكەكانی ئەم هەفتەیە زیاتر لە (10) ملیار دینار بووە.
     3. پێوەرەكانی بازرگانی لە بازاڕەكاندا بۆ یەكەم دانیشتنی هەفتە بە (566.21) خاڵ داخرا، هاوكات پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (587.10) خاڵ داخرا، بە بەدەستهێنانی بەرزبوونەوەی (3.56%) لە داخستنی ساڵیدا لە یەکەم دانیشتن.
     4. لەماوەی هەفتەکەدا زیاتر لە (3800) گرێبەستی کڕین و فرۆشتن لەسەر پشکی ئەو کۆمپانیایانە ئەمجامدرا کە لە بازاڕدا خراونەتەروو یاخود ھەن .