پێوەرەكانی بازرگانی هەفتانە بۆ بۆرسەی عێراق

ئابوری
  • 2-06-2022, 19:26
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی بازرگانی هەفتانەی ڕاگەیاند.
    ئەو بازاڕە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە بۆرسەی عێراق لە ماوەی هەفتەی كۆتایی مانگی ئایاری 2022 پێنج دانیشتنی بازرگانی رێكخستووە لە رۆژی یەكشەممە 29/05/2022 تا رۆژی پێنجشەممە 02/06/2022.
    ئاماژەی بەوەشكرد لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەم پێوەرانە بەدەست هاتوون  و ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیار پشك، هەروەها بەهای پشكەكانی مامەڵەی پێوەكراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 13 ملیار دینار.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پێوەری بازرگانی لە بازاڕدا بۆ یەكەمین دانیشتنی هەفتە بە (572.59) خاڵ داخرا، لە كاتێكدا پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (571.62) خاڵ داخرا، بە بەدەستهێنانی دابەزینی (0.17%) لە چاوی خۆی و  لە سەرەتای دانیشتنەكەدا دادەخرێت.
    لە كۆتاییدا وتی : لە ماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە 3200 گرێبەستی كڕین و فرۆشتن لەسەر پشكەكانی ئەو كۆمپانیایانەی لەخۆدەگرێت لە بازاڕەكەدا .