پارێزگاری بانکی ناوەندی چەندڕێکارێک دەگرێتەبەر بۆ ڕزگارکردنی ئابووری وڵات

ئابوری
  • 29-06-2022, 22:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پارێزگاری بانکی ناوەندی مستەفا غالب مخیف ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بانکەکە چەند ڕێکارێک ئەنجام دەدات بۆ ڕزگارکردنی ئابووری وڵات .
    هەروەها مخیف لە کۆنگرەیەکدا کە وتەکەی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرا وتی بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە ئەنجامدانی
    چەند ڕێکارێک بۆ رزگارکردنی 
    ئابووری عێڕاق لەداڕمان، ئەویش پاش ئەوەی کە نیگەرانی و ترس لەنێوان ئابووریاران بڵاوبوویەوە.
    هەروەها وتی کە بانکی ناوەندی دەرفەتی داراییکردنی کردەوە لەڕێگای ژمارەیەک دەسپێشخەریەکی بوێرانەوە کە کۆمەڵگاکەمانی خستە چێوەی
    ئارامی ودڵنیایی ئابووریەوەلەچەند بواروکەرتێکدا.
    هەروەها وتی کە پتەوکردنی گشتاندنی دارایی و دابینکردنی خزمەتگوزاریە بانکیەکان بۆ کۆمەڵگا یەکێک بووە لەبەرایی کاروئەرکەکانمان کە پلانی کورت ودرێژخایەنمان بۆ داڕشتون.
    ئاماژەشی بەوەدا کە گەیشتن بە دارایی بووەتە ڕەوشێکی نیشتیمانی لەبواری کاری بانکیداوبانکەکەمان بەرگری لێدەکات.