وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەستی بەسەر زیاتر لە 2.3 تۆن لە حەبی ماددەی ھۆشبەری جۆری "کاپتاگۆن"دا گرت

جیهانی
  • 29-06-2022, 18:06
  • +A -A

    بەدواداچون- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 2.3 تۆن حەبی ماددە هۆشبەرەی لە جۆری (کاپتاگۆن) ی لە بەندەری لازیقیەی پارێزگای حەما لەگەڵ دەستگیرکردنی 10 کەسی راگەیاند.
     لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە دەستیان بەسەر بارێکدا گرتووە کە ٢٤٩ کیلۆگرام حەبی "کاپتاگۆن"ی تێدابووە، کە لەناو پارچە ئامێری ئاسندا شاراوەتەوە کە مەبەست لێی هەناردەکردن بووە لە بەندەری لازقیە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لەئەنجامی بەدواداچوونەکان دەرکەوتوە کە بوونی کۆگایەکی ماددە هۆشبەر لە یەکێک لە کێڵگەکانی پارێزگای حەما ھەبوە .
     بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە ، "دوای هەڵکوتانە سەر کێڵگەکە دوو تۆن و ١٠٣ کیلۆگرام حەبی ماددە هۆشبەری لە جۆری "کاپتاگۆن" دەستی بەسەردا گیراوە.
    ئاشکراشیکردوە کە ١٠ کەس دەستگیرکراون و دەست بەسەر ئامێر و کەل و پەلی پەیوەست بەماددەکان داگیراوە.
     لەوبارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەو ووڵاتە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەکاتی هەڵکوتانە سەر کێڵگەکە بڵاوکردەوە .