بانكی ناوەندی یەدەگی زێڕی بۆ زیاتر لە 130 تۆن بەرزکردەوە

ئابوری
  • 27-06-2022, 18:02
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، عێراق لە خشتەی زۆرترین یەدەگی زێڕدا بە دە پلەی پێشکەوتووە، بەمەش کۆی زێرەکانی بۆ (130.39) تۆن بەرزبووەتەوە، لە ریزبەندی سی لە جیهاندا و لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدا.
     بانکی ناوەندی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، پشتڕاستیکردەوە کە “کڕینی بڕی نوێی زێڕ نزیکەی 34 تۆن، زیادیکردووە بەڕێژەی 35% بە بەراورد بەوەی لەبەردەستیدا بووە، و ئەم زیادبوونە لە چوارچێوەی ستراتیژی بانکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی سەروەت و سامانەکەی هات، لەوانە بەرزترین ئاستی سەقامگیری و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەدەست دەهێنێت.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "زێڕ یەکێکە لە گرنگترین سەروەت و سامانەکانی بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پەناگەیەکی سەلامەتە لە بارودۆخی نادڵنیاییدا، بەهۆی قبوڵکردنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.