ڕاوێژکاری کازمی چارەسەریەک پێشکەش دەکات بۆ کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە

ئابوری
  • 22-06-2022, 22:08
  • +A -A

     بەغداد/INAنسار حاجی
    ڕاوێژکاری کازمی بۆ کاروباری دارایی مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆڕۆژی چوارشەممە پێشنیازێکی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کێشەکانی کەمبوونەوەی بیناکردن لە شارەکان و ئاواییەکاندا بۆ چواردەیەی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی فشارێکی زۆر بۆسەر بیناکان بەتایبەتی لەوناوچانەی کە خزمەتگوزاریان بۆچووە.
    هەروەها وتی کە کەموکورتی لە یەکەکانی نیشتەجێبوون کەزیاترە لە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون و کۆنبوونی یەکە دێرینەکان بەبێ هیچ قەرەبووکردنەوەیەک و زیادبونی ژمرەی دانیشتووان قەرەباڵغی دروستکردووە،
    هەروەها وتی کە قەبەبوونی دیاردەی نشینگەیی چڕیەکی زیاتری دروستکردووە و بوەتەهۆی پەرتبوونی یشتەجێیی، ئەمەش کێشەکەی تەقاندوەتەوەولەسروشتی خۆی ترازاندویەتی.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکردکەتاکە چارەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتە کە پارچەزەوی بەشێوەیەکی پاڵپشتکراو دابەش بکات لە نیشتەجێیەکاندا بەمەرجی دانانی پاشخانی پێویست بەیارمەتی دەوڵەت و بە هاوکاری کەرتی تایبەت و وەبەرهێن تاکو بەخێرایی یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت کە هەرزان بن و کواڵێتیشیان بەرزبێت و بەسەرجوگرافیای هەموو وڵاتیشدا بگشتێنرێت.