دادگەی عێڕاقی بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان دەردەکات

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 10:48
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دادوەری عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری زیندانی هەتاسەری بۆ بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان دەرکرد.
    ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی حەشدی شەعبی پێشوتر بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکانی دەسگیرکردبوو لەشاری بەغداد کە 15 هەزار حەبی هۆشبەری پێبووە، وتیشی کە پاش تەواو کردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی دادوەری حەواڵەی ئاسایشی خۆپارێزی کرا لە بەڕێوەبەرایەتی
    ئاسایشی حەشدی شەعبی وپاشانیش بڕیاری دادوەری پێ دەرچوو بەزیندانیکردنی هەتاسەری.