خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی چارۆکەدار لەبەسڕەکە یەک ملیۆن حەبی هۆشبەری هەڵگرتبوو.

ئەمنی
  • 3-06-2022, 13:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە فژڕۆکەیەکی چارۆکەداری لەشاری بەسڕە کەواندۆتە خوارەوە کە یەک ملیۆن حەبی هۆشبەری هەڵگرتبوو.
    دەزگای هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەست کەوت وتی پاش دەسکەوتنی زانیاری دەربارەی فڕۆکەیەکی چارۆکەداری دەستکرد لەئاسمانی شاری بەسڕەدا لە ناوچەی جریشان دەستوبرد تیمێکی کارکردنی هاوبەش پێکهێنرا لەنێوان ئاژانسی هەواڵگری بەسڕە ولیوای
    14ی پاسەوانی سنوورەکان ودەسکرا بە ڕووپاککردنی ناوچەکەو تەقەکردن ئەمەش فەرماندەی فڕۆکەکەی ناچارکرد کە دایبەزێنێت و بەرە سەرسنوورەکانی وڵاتێکی دراوسێ هەڵبێت وتاکو ئێستاش هێزەکان بەدوایدا دەگەڕێن ودەسگیریان نەکردووە.
    هەروەها وتی لەم ئۆپەراسیۆنەدا
    نزیکەی یەک ملیۆن حەبی هۆشبەردەستی بەسەردا گیراوە.