وەزارەتی تەندروستی عێراق 339 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 17-06-2022, 16:32
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە  ، لە درێژەی گەران و پشکنینەکانیدا  وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 339تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند،
     لە بەیاننامەیەکی  وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )گەیشتووە،تیایدا توشبونی 339 حاڵەتی نوێی بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ، ھەروەک  177حالەتییش بەتەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە  و یەک حاڵەتی مردنیش لەسەرانسەری وڵات تۆمارکراوە. 
     ھاوکات بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە  کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12هەزار و 37کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە