بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە،لە درێژەی گەران و پشکنینەکانیدا وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 342تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند،
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )گەیشتووە،تیایدا توشبونی 342 حاڵەتی نوێی بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ، ھەروەک 140حالەتییش بەتەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە و یەک حاڵەتی مردنیش لەسەرانسەری وڵات تۆمارکراوە.
ھاوکات بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12هەزار و 338کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە