وەزارەتی تەندروستی عێراق 236 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 16:17
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە ، لە درێژەی گەران و پشکنینەکانیدا وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 236تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند،
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )گەیشتووە،تیایدا توشبونی 236 حاڵەتی نوێی بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ، ھەروەک 146حالەتییش بەتەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە و یەک حاڵەتی مردنیش لەسەرانسەری وڵات تۆمارکراوە. 
     ھاوکات بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13هەزار و 67کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە