بەغدا INA-
ئەمڕۆ یەكشەممە حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەكان باس لە ڕێگاكانی هاوكاری نێوان مۆزەخانەكانی عێراق و ئێران و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن لە كاری مۆزەخانەكاندا كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووەتەوە، نازم ئەمڕۆ سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئێرانی لە تاران كردووە، هەروەها پێداچونەوەی بە پێشانگەكانیدا كردووە كە كەلوپەلی دێرین و دەستنووس و كەلوپەلی بەنرخی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغە جیاوازەكانی شارستانێتی ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد وەزیرەكە بە یاوەری سەرۆكی دەستەی گشتی دێرین و میرات، لەیس مەجید حسێن و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتەكە، گەشتێكیان بە هۆڵەكانی مۆزەخانەكە كرد كە یەكێكە لە بەناوبانگترین مۆزەخانەكانی جیهان.
و ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی سەردانەكەدا باسیان لە شێوازەكانی هاوكاری نێوان مۆزەخانەكانی عێراق و ئێران و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن لە كاری مۆزەخانەكاندا كرد، هەروەها ئاڵوگۆڕی سەردانی زانستی و پەرەپێدان لەنێوان كادیرانی هەردوو دامەزراوەكەدا.
لای خۆیەوە ئیدارەی مۆزەخانەی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوكاری لەگەڵ بەشی دەستەی گشتیی دێرین و میرات لە هەموو لایەنەكانی كاری مۆزەخانەدا و بۆ ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بەم كەرتە گرنگە دەربڕی .
وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەی بەوەدا كە مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران كە نزیكەی 300 هەزار پارچەی دێرین لەخۆدەگرێت كە بەسەر ڕووبەرێكی زیاتر لە 20 هەزار مەتر چوارگۆشەدا بڵاوبووەتەوە، یەكێكە لە بەناوبانگترین مۆزەخانەكانی جیهان لەڕووی توانای ڕووبەرەكەیەوە، هەمەچەشنی و كوالیتی شوێنەوارە زەبەلاحەكانی، هەروەها بە مۆزەخانەی دایكە لە ئێراندا، ئامانجی پاراستنی كاریگەرییەكانی ڕابردوو و گواستنەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو و دابینكردنی تێگەیشتنێكی باشترە لە نێوان گەلان و وڵاتانی جیهان، و ڕۆڵی ئەم شوێنەوارانە لە داڕشتنی كولتوور و شارستانیەتی جیهانی و هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی زانیاری گشتی.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە