یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا: یانە عێراقییەكان دەتوانن یاریەكانیان لەناو عێراقدا ئەنجام بدەن

وەرزش
  • 17-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراقی هەڵگرت و رایگەیاند؛ رێگە بە عێراق دەدرێت لە سێ یاریگای میوانداری و یاریە دۆستانەكان بەڕێوەببات. لە بەیاننامەیەكیشدا شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئال خەلیفە رایگەیاند: یاری داهاتووی نێوان زەورا و قوە جەویە لە چوارچێوەی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ سەرەتای دەستپێكردنەوەی یارییەكان دەبێت دوای هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریگاكانی عێراق. لای خۆیەوە جانی ئینڤانتینۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) رایگەیاند؛ لەبارەی عێراقەوە بڕیارماندا و سێ شارمان هەڵبژارد بۆئەوەی بۆ ماوەی ساڵێك یاریە دۆستانەكانی تێدا ئەنجامبدرێن ئەوانیش هەولێر و بەسرە و كەربەلا-ن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی یاریە نێودەوڵەتییە فەرمییەكان ئەوەیان پەیوەستە بە فیفاوە". بڕیارەكەی فیفا دوای یاریە دۆستانەكەی نێوان عێراق و سعودیە دێت كە لە یاریگا نێودەوڵەتیە نوێیەكەی بەسرە ئەنجامدرا و لەروی ئامادەكاری و رێكخستن و ئامادەبونی هاندەرانەوە سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.