لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەشت ھەزار مین و تەقەمەنی لەو پارێزگاییە لەناوبردووە.

ئەمنی
  • 30-05-2022, 20:21
  • +A -A

    دەزگای گشتیی كاروباری مین لە راگەیەندراوێكدا كە كوپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا  ئاماژەی بەوە كردووە كە بەردەوامە لە ھەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنییە جەنگییانەی كە بوونەتە مەترسی بۆسەر گیانی ھاووڵاتییان و ژینگە و خاكی ھەرێمی كوردستان .
    هەروەها لە راگەیندراوەكەو ھاتووە "بۆ ئەم مەبەستە لە چالاكییەكەدا، ھەشت ھەزار مین و تەقەمەنی جەنگیی لە چاڵی تەقینەوەی چۆمبالۆكیان سەربە شاردەێی سمیلان لە قەزای چۆمان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و بە دووری 140 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەناوبراون".