دەسگیرکردنی ١٨ کەس بەتۆمەتی جۆراوجۆر

ئەمنی
  • 27-05-2022, 17:58
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەژدەتۆمەتباری دەستگیرکردووە بەتۆمەتی ڕفاندن و زەوتکردن و دزی لە پارێزگای بەسڕە.
    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاڤی کەوت وتی کە لەوکاتەی کە هێزەکانمان ڕاوی داعشەکان دەنێن لەهەمان کاتیشدا بەدووداچون دەکەن بۆئەوانەی کە تاوانی نەخشەدار ئەنجام دەدەن.
    هەروەها وتی کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە گورزێکی نوێی ئاڕاستەی ئەم چەتانەکرد ئەویش پاش چالاکیەکی هەواڵگری کەبەوردی
    بەڕێوەچوو توانی  گروپێکی چەکدار دەسگیربکات کە ئامێری پەیوەندیکردنیان پێ بوو.
    هەروەها وتی کەپاش ئەم ئۆپەراسیۆنە هەنێک هاووڵاتی توانیان بیانناسنەوە ۆە دەسیان لە دزی وجەتەیی وڕفاندندا هەبووە.
    وتیشی هەر کەسێک گەمە بە ئاسایشی هاووڵاتیان بکات یان دەکوژرێت وەیان چارەنووسی 
    زیندانکردن دەبێت.