جبوری و هاوتا توركییەكەی تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەكەن

  • 15-03-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنكەرە – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لەگەڵ هاوتا توركییەكەی ئیسماعیل قەهرەمان تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندی هاوكاری نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی جەبوری رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا تاوتوێی كۆی باردۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكەیان كرد، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندی هاوكاری نێوان هەر دوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا. لای خۆیەوە جبوری تەئكیدیكردەوە: " عێراق دەیەوێت سەرجەم وڵاتانی دۆست لە نێویشیاندا توركیا بەشداری چەندین دۆسییە بكەن بە تایبەت دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی شارە ئازادكراوەكان لە تیرۆریستان و ئامادەكردنەوەی بەجۆرێك تا گەرانەوەی ئاوارەكان زامن بكات" وتیشی" ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاری گەورەدایە و پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكان و هەماهەنگی هاوبەش هەیە لەپێناو سەركەوتن بەسەر تیرۆردا". سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی فراوانكردنی هاماهەنگی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و توركیا لەرێی ئاڵوگۆركردنی ئەزمون و پەرەپێدانی تواناكان. لای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا تەئكیدی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە حكومەت و گەلی عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.