سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە راوێژكاری سەرۆك كۆماری كۆریای باشور بۆ كاروباری دەرەوە دەكات

  • 2-07-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز هان بیونگ راوێژكاری سەرۆك كۆماری كۆریای باشور بۆ كاروباری دەرەوە، و شاندی یاوەری لە سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان لە حەزبی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و باڵیۆزی كۆریای باشور لە عێراق.
    لەمیانی دیدارێكدا بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی لە بوارەكانی ئابوری و داواشی لە كۆمپانیاكانی كۆریا كرد وەبەرهێنان لە عێراق فراوان بكەن و بەشداربن لەپرۆسەی بنیاتنان و بوژانەوە لەشارە ڕزگاركراوەكان.
    بەرێزیان ئاماژەی بەوەش كرد كە عێراقی ئەمرۆ بەهێزترە لە پێشوو دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا، ئێستاش وادەی بنیاتنانی پەیوەندی و هاوبەشی ئابورییە لە نێوان هەردوو وڵات و بەكارهێنانی ئەو پەیوەندییە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل.
    بەرێزیان جەختیشی كردەوە كە سیاسەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریتیە لە هەوڵدان و هاندانی حكومەتی عێراق بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی دیبلۆماتی و پتەوكردنی هاوبەشی لەگەڵ كۆماری كۆریای باشور و وڵاتانی كیشوەری ئاسیا بەشێوەیەكی گشتی، بەرێزیان سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كرد لەبەرامبەر پەرۆشی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی پەرلەمانی لەگەڵ عێراق كە بە گیانی ئیجابییەوە كاردەكات بۆ فراوانكردنی و بانگهێشتەكەشی بۆ سەردانی سیئۆل بەرز نرخاند، و بانگهێشتیشی كرد سەردانی بەغداد بكات.
    لای خۆیەوە راوێژكاری سەرۆكی كۆریای باشور رایگەیاند عێراق سەقامگیری بەدیهێناو بەسەر بەربەستەكاندا سەركەوت، جەختیشی كردەوە لەسەر پتەوكردنی هاریكاری حكومی و پەرلەمانی، سەرۆكی كوتلەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش لە ئەنجومەنی نیشتمانی كۆریا خواستی خۆیان نیشاندا بۆ پتەوكردنی هاریكاری پەرلەمانی لەگەڵ عێراق و بەشداربوون لە پرۆسەی بنیاتنان و بوژانەوە لەسەرجەم بوارەكان، لە دیدارەكەشدا سەرۆكی فەرمانگەی ئاسیا و ئوسترالیا لە وەزارەتی دەرەوە ئامادەی بوو.