لە نەمسا یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون راگەیەنرا

جیهانی
  • 22-05-2022, 20:39
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    دەستەی تەندروستی ڤییەننای پایتەختی نەمسا ئەمڕۆ یەكشەممە، یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمونی پشتڕاستكردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كە راگەیەنرا  كە كەیسێكی گومانلێكراو هەیە.
    دەستەكە لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر،  كەیسێكی گومانلێكراوی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمونی پشتڕاستكردەوە، وتیشی: تاقیكردنەوەكان دەریانخستووە كە نەخۆشەكە ڤایرۆسەكەی هەیە و ئەو نیشانانەی كە لەسەری دەركەوتوە سەلامەتە بۆ ئەوەی وا دابنێین كە ئەوە نەخۆشی مەیمونە.
    دەستەكە راشیگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە حاڵەتێك بەهۆی تاو و برینی پێستەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.


    سەرچاوە: ڕۆیتەرز